PM:05:13:01/10/2024
109116 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەبۆنەی رۆژی نیشتیمانیی کۆماری عێراق، رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە پشووی فەرمییە. هەرچەندە ساڵی رابردوو بەهەمان بۆنەوە لە هەرێم پشوو بوو، بەڵام تا ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەر هیچ راگەیەنراوێکی لەبارەی پشووی ئەمساڵەوە بڵاو نەکردووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دووسبەی پێنجشەممە ٣ـی تشرینی یەکەم، پشووی فەرمییە و دەوامی سەرجەم دامودەزگاکان لە عێراق رادەگیرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی ئەو دۆخەی کە لە ئێستادا رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی
گرتووەتەوە، هیچ مەراسیم و ئاهەنگێک لەو رۆژەدا ئەنجام نادرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو وتەبێژی ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بەبۆنەی رۆژی نیشتیمانیی کۆماری
عێراق پشووی فەرمی نییە.