سەردێڕ:

کام حیزب سەردەکەوێت؟

PM:10:25:13/10/2024
2744 جار خوێندراوەتەوە
فارس نەورۆڵی
+ -

بانگەشەی هەڵبژاردن جیاوازتر لە هەڵبژاردنەکانی پێش و بەڕێوە چوو، بەریەککەوتنی گوتاری لیستەکان هەتا ئاستێکی تەواو توند بەرزبوویەوە، بەڵام خۆشبەختانە سەرەڕای خوروقات لەم لاولا، بەڵام بە ئارامی بەڕێوە چوو ئەمەش پەیوەندی بە وشیاری خەڵکەوە هەیە لەم بانگەشەیەدا لیستەکان هەموو هێز و توانای مادی و مەعنەوی خۆیان بەکارهێنا بۆ بردنەوەی زۆرینە، بەڵام هەتا ئێستا هەموو لیستەکان قەلەقن بە ترسەوە لە ئەنجامەکان دەڕوانن.

پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە کێ دەنگەکانی جیاواز لە هەڵبژاردنی پێش و گۆڕانی بەسەردا دێت ئیتر بۆ زیادبوون یان کەم بون؟ بەڕای من لەنێوان ڕەش و سپیدا ڕەنگێکی دیکە هەیە، کە لە سیاسەتدا بە ڕەنگی سێهەم یان خۆڵەمێشی باس دەکرێت، چونکە لە هەڵبژاردندا خۆڵەمێشی تەرازوی هێز لەنێوان ڕەش و سپیدادەگۆڕێت، بۆیە لەم بانگەشەیەدا کام هێز و کام لیست توانیبێتی کاریگەری لەسەر دەنگدەری خۆڵەمێشی دروست کردبێت ئەو هێز و لیستە سەرکەوتنی گەورە بەدەس دەهێنێ و دەیباتەوە.

گەلەری