سەردێڕ:

لێدوانی تەیف سامی لەبارەی مووچەی هەرێمەوە

PM:06:49:13/10/2024

40564 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، لەدوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم پابەندی رادەستکردنی هیچ داهاتێکی نەوتی نەبووە بە بەغدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم پابەندی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی نەبووە بۆ رادەستکردنی داهاتی نەوتی بە بەغدا لەبەرامبەر ناردنی مووچەی هەرێم.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی بڕیارەکە حکومەتی عێراق بەردەوام پارەی مووچەی بۆ هەرێم ناردووە، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم هیچ داهاتێکی نەوتی نەگەڕاندووەتەوە بۆ بەغدا. 

لە ٢٧ـی ٧ـی ساڵی رابردوودا، هەرێم و بەغدا لەسەر پێنج خاڵ رێککەوتن و بەگوێرەی رێککەوتنەکە هەرێم سەرجەم داهاتی نەوتی و ٥٠٪ـی داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا دەکات، لە بەرامبەردا حکومەتی عێراقی ماف و شایستەداراییەکانی هەرێم دەنێرێت.

بەڵام لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا هەرێم پابەند نەبووە بە رادەستکردنی ئەو بڕە لە داهاتی نانەوتی و دوای نزیکەی ساڵێک لەو رێککەوتنەی لەگەڵ عێراق ئەنجامیدا، لە مانگی ئایاری رابردوودا، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە نووسراوێکدا باسی لەوە کرد، حکومەتی کاربەڕێکەر داهاتی نانەوتی رادەست ناکات و سەرەڕای ئەوەش دەستکاری داهاتەکان دەکات.













گەلەری