PM:09:47:15/10/2024
2532 جار خوێندراوەتەوە
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، پابەندن بە رێککەوتنی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق و لەو چوارچێوەیەشدا بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی عێراق بە تایبەت لە بوارەکانی دارایی و ئابووریدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەلینا رۆمانەوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەگەڵ تەیف سامیی وەزیری داراییدا لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە چاکسازیی ئابووری کۆ بوونەوە.
هەر لەو بارەیەشەوە، وەزارەتی دارایی عێراق
راگەیەنراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی باڵیۆزی ئەمریکا
و وەزیری دارایی عێراقدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە ستراتیژییە ئابوورییەکانی هەردوو
وڵات و هاوکاریکردنی زیاتری عێراق لەلایەن ئەمریکاوە کراوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، تەیف سامی جەختی لە گرنگیی رێککەوتنی ستراتیژی نێوان
هەردوو وڵات کردووەتەوە بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری دۆخی ئابووری عێراق و
سەقامگیرکردنی.