سەردێڕ:

کەمی ڤیتامین B12 چ پەیوەندییەکی بە شێرپەنجەوە هەیە؟

PM:01:50:15/10/2024

2088 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن کە رەنگە هەندێک جۆری شێرپەنجە کاریگەرییان هەبێت لەسەر کەمی ڤیتامین B12.


دکتۆر دیپاک جها، راوێژکاری باڵای نەشتەرگەری شێرپەنجە لە هندستان رایگەیاند، هەرچەندە هیچ پەیوەندییەکی راستەوخۆ لە نێوان کەمی ڤیتامین B12 و شێرپەنجەدا نییە، بەڵام هەندێک جۆری شێرپەنجە بەتایبەت ئەوانەی کاریگەرییان لەسەر کۆئەندامی هەرس هەیە، دەتوانن زیان بە هەڵمژینی ماددە خۆراکییەکان بگەیەنن لەنێویاندا ڤیتامین B12 .

هەندێک لە توێژینەوەکان پەیوەندییەکیان لە نێوان کەمی ئاستی ڤیتامین B12 و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە دەرخستووە، بۆ نموونە دکتۆر جها ئاماژە بەوە دەکات کە کەمی ئاستی ڤیتامین B12 پەیوەندی بە ئاستی بەرزی هۆمۆسیستئینەوە هەیە، کە ترشێکی ئەمینییە و بە هۆکارێکی مەترسیدار بۆ هەندێک جۆری شێرپەنجە دادەنرێت.

ئەو پزیشکە دەشڵێت، ئەم توێژینەوانە یەکلاکەرەوە نین و نابێت وەک پەیوەندییەکی یەکلاکەرەوە لە نێوان کەمی ڤیتامین B12 و گەشەکردنی شێرپەنجە لێکبدرێتەوە.

دکتۆر دیپاک جها باسی لەوەش کرد، گرنگە ئەگەر کەسێک نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B12ـی بەخۆیەوە بینی، گرنگە پشکنین ئەنجام بدات و بەپێی کەمی رێژەکەی تەواوکاریی خۆراکی پێویست وەربگرێت.













گەلەری