چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حکومەتە کاربەڕێکەرەکەی پارتی و یەکێتی، بە نیازن هاوشێوەی مووچەی مانگی هەشت، دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆش دوا بخەن.
سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق ترلیۆنێک و ١٠ ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێم ناردووە، بەڵام، پارتی و یەکێتی دەستیان بەسەردا گرتووە و نایدەن بە مووچە.
هاوکات، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حکومەتە کاربەڕێکەرەکەی پارتی و
یەکێتی، بە نیازن هاوشێوەی مووچەی مانگی هەشت، دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆش زیاتر
دوا بخەن.
سەرەڕای ئەوەش، حکومەتە کاربەڕێکەرەکەی پارتی و یەکێتی دەستی بەسەر مووچەی وانەبێژانیشدا
گرتووە و ئامادە نییە دابەشی بکات.
پێشتریش وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی
راگەیاند، کۆتایی بە تەمویلى مووچەى مانگى نۆی
هەرێم هاتووە و پارەی تەواویان بۆ مووچەى سەرجەم مانگەکانی دیکەش ناردووە، بەڵام
هەرێم داوای ٢٥٠ ملیار دیناری زیادە دەکات بۆ مووچە.