سەردێڕ:

ئیمارات لە پێشەنگی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بۆ بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوە

PM:07:34:11/10/2024

1352 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە رایگەیاندووە، ئیمارات لە پێشەنگی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقایە لە بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوە بەتایبەت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.


ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە لە راپۆرتێکیدا رایگەیاندووە، لە ئەنجامی بەردەوامی هەوڵەکانی حکومەتی وڵاتەکە، پێشبینی دەکەن ئیمارات تا ساڵی ٢٠٣٠ ئاستی بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوە بۆ زیاتر لە سێ هێندە زیاد بکات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشبینی دەکەن لەمساڵدا و لەسەر ئاستی جیهان، بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی نوێبووەوە بۆ ٦٦٦ گێگاوات بەرز ببێتەوە، تاوەکو ساڵی ٢٠٣٠ـیش بگاتە نزیکەی ٩٣٥ گێگاوات.

باسی لەوەش کردووە، لە ئێستادا وڵاتانی جیهان وزەی خۆر و با وەک سەرچاوەی سەرەکی وزەی نوێبووەوە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکار دەهێنن. 













گەلەری