سەردێڕ:

کونسوڵی ئەمریکا: پێویستە رۆژنامەنووسان بە ئازادانە کار بکەن و دووربن لە توندوتیژی

PM:05:33:11/10/2024

1796 جار خوێندراوەتەوە

کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێم رایگەیاندووە، پێویستە رۆژنامەنووسان لە ژینگەیەکدا کار بکەن کە ئازاد بن و دوور بن لە هەر ترس و توندوتیژییەک لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانیان.


ستیڤن بیتنەر کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێم رایگەیاندووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمریکا پشتگیری لە رەخساندنی ژینگەیەکی ئازاد دەکات لە هەرێمی کوردستان تا رۆژنامەنووسان بتوانن بە ئازادانە کار بکەن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە رۆژنامەنووسان بەبێ ترس لە جیاکاری و هەراسانکردن بە جێبەجێکردنی تەواوەتی هەردوو یاسای کاری رۆژنامەنووسی و یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاریشەوە لە هەرێمی کوردستان، کارەکانیان ئەنجام بدەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تەنها لەمساڵدا، هەریەک لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا و چەندین رێکخراوی نێودەوڵەتى لەوانەش رێکخراوی لێبوردنى نێودەوڵەتى و رێکخراوی رۆژنامەنووسانی بێسنوور، راپۆرتییان لەسەر خراپى رەوشى ئازادییەکان لە هەرێم بڵاو کردووەتەوە و داوایان لە بەرپرسانى هەرێم کردووە دەست هەڵبگرن لە پێشێلکردنى ئازادییەکان لەوانە ئازادیی رۆژنامەنووسی.













گەلەری