AM:11:52:11/10/2024
1392 جار خوێندراوەتەوە
زریانی میڵتۆن کە بە پلەی سێ پۆلێن دەکرێت گەیشتووەتە کەناراوەکانی ویلایەتی فلۆریدا و بە گەردەلوولە کوشندەکانی ماڵەکانی ئەو ویلایەتەی وێران کرد و کارەبای زیاتر لە سێ ملیۆن ماڵی پچراندووە و نزیکەی دوو هەزار گەشتی ئاسمانیش راگیراون.
زریانی میڵتۆن درەنگانی شەوی چوارشەممە گەیشتە ویلایەتی فلۆریدا لە ئەمریکا و بەهۆیەوە هەزار و ٩٠٠ گەشتی ئاسمانی راگیراون و کەنارەکانی تامپاش لە فلۆریدا تاکە شوێنن کە لە زریانەکان رزگاریان بووە و دانیشتوانەکەی سەلامەتن.
جەین کاستۆر سەرۆکی شارەوانی تامپا رایگەیاند،
دەسەڵاتداران چاوەڕێی ئەوە بوون کە ئاستی ڕووبارەکان بەرزببنەوە، بەڵام تا ئێستا
ئاستی ئاوەکە لە خوار ئەو ئاستەیە کە دوو هەفتە لەمەوبەر لە زریانی هێلیندا بەرز
ببووەوە و مەترسییەکان لەسەر ناوچەکە کەمن.
هاوکات، میدیاکان باس لەوە دەکەن بەهۆی
زریانەکەوە ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و رێگاکانی نێوان شارەکانی ویلایەتەکە
داخراون.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە کەمترلە دوو هەفتەیە
ئەمریکا ڕووبەڕووی زریانی هێلین بووەوە کە یەکێک لە زریانە بەهێز و مێژووییەکان
دادەنرێت لەو وڵاتەدا و زیانێکی زۆری مادی لێکەوتەوە و ١٦٢ کەسیش گیانیان لەدەستدا.