AM:10:10:11/10/2024
1440 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی پاكستان رایگەیاند، ژمارەیەك چەكدار هێرشیان كردووەتە سەر كرێكارانی كانێكی خەڵوز لە ناوچەی بەلوجستان و بەهۆیەوە زیاتر لە ٢٠ كرێكار كوژراون و زیاتر لە حەوت کرێکاریش بریندار بوون.
پۆلیسی پاکستان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی دوکی بەلوجستان کۆمەڵێک چەکدار بە چەکی قورس و مامناوەند و سوک هێرشیان کردووەتە سەر کانێکی خەڵوز. دەشڵێت، "بەهۆیەوە زیاتر لە ٢٠ كرێكار كوژراون و حەوت کرێکاری دیکەش بریندار بوون".
ئاماژە بەوەش کراوە، لە هێرشەکەدابۆمب و نارنجۆک و چەک بەکار هاتووە و هێرشەکە نزیکەی ٣٠ خولەک بەردەوام بووە.
ئەوەش خراوەتە روو، دوای ڕووداوەکە چەکدارەکان هەڵاتوون و تا ئێستا هیچ کەس
و لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە رووداوەکە دەرنەبڕیوە.
لای خۆشیەوە، شاباز شەریف سەرۆکوەزیرانی
پاکستان بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی کرد و دڵنیایی دا لەوەی کە کاری جدی دەکەن بۆ دۆزینەوەی
تۆمەتبارەکان.