سەردێڕ:

دارایی عێراق: هەرێم داوای ٢٥٠ ملیار دیناری زیادە دەکات بۆ مووچەی مانگی ٩

PM:08:08:10/10/2024

17452 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، تەواوی مووچەی مانگی نۆی هەرێمیان ناردووە، بەڵام هەرێم داوای ٢٥٠ ملیار دیناری زیادە دەکات.


وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، کۆتایی بە تەمویلى مووچەى مانگى نۆی هەرێم هاتووە و پارەی تەواویان بۆ مووچەى سەرجەم مانگەکانی دیکەش ناردووە، بەڵام هەرێم داوای ٢٥٠ ملیار دیناری زیادە دەکات بۆ مووچە.

هەرچەندە پارەی تەواو بۆ مووچەی مانگی نۆ گەیشتووەتە هەرێم، بەڵام بە بڕیاری هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی دەست بەسەر پارەکەى بەغدادا گیراوە، بەپێى زانیارییەکانى ئێن ئاڕ تیش حکومەتى کاربەڕێکەر بە نیازە دابەشکردنى مووچە دوابخات بۆ چەند رۆژێک پێش دەنگدان تاکو بیکەن بە بانگەشە بۆ خۆیان.













گەلەری