PM:05:14:10/10/2024
1292 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی یەکێتیی کۆمەڵەی جوتیاران لە عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی سەرکەوتنی پلانە کشتوکاڵییەکان، بەرهەمی گەنم و خورما لە عێراق گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەلید کورەیتی سەرۆکی یەکێتیی کۆمەڵەی جوتیاران لە عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، عێراق توانیویەتی لە بەرهەمی گەنمدا کە یەکێکە لە گرنگترین بەرهەمە ستراتیژییەکانی وڵات، بگاتە ئاستی خۆبژێوی.
ئاماژەی بەوەش
کرد، لە ئەنجامی هەوڵی جوتیاران و دابینکردنی پێداویستییە کشتوکاڵییەکان و دۆزینەوەی
زەوی گونجاو بۆ بەرهەمەکە، بەرهەمی خورما لە بەرزترین ئاستی ئەمساڵدایە.
باسی لەوەش
کرد، جگە لەو دوو بەرهەمە، لە ئێستادا بەرهەمی تەماتە و سەوزەواتەکانیش لە ئاستێکی
باشدان.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەسیر غورەیری وەزیری
بازرگانیی عێراق رایگەیاند، عێراق توانای هەیە بەشی پێویستی ناوخۆ گەنم بەرهەم بهێنێت
و بەشی ساڵێکیش گەنمی پێویستیان کۆگا کردووە. وتیشی، باشترکردنی شێوازی کۆگاکردن و
سودوەرگرتن لە ئەزموونی کۆگاکردنی وڵاتانی جیهان و دەوروبەر لەکارە لەپێشینەکانیانە.