PM:01:03:10/10/2024
1140 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتى کارەباى عێراق رایگەیاند، پلانیان هەیە لە رێگەى خێرایی باوە کارەبا بەرهەمبهێنن بۆ پڕکردنەوەى ئەو کورتهێنانەى لە کارەبادا هەیە و پلانى ئەوەشیان هەیە لە رێگەى سەرچاوەى پاکەوە بیر لە بەرهەمهێنانى کارەبا بکەنەوە.
رۆژنامەى عەرەبیە جەدید لە راپۆرتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بەپێى پلانەکەى وەزارەتى کارەبا چەند ناوچەیەک لە پارێزگاى واست و هەروەها لە دۆرە و لە نەهرەوان دیاریکراون بۆ دانانى ئامێرى بەرهەمهێنانى کارەبا.
رۆژنامەکە باسى لەوەشکردووە، عێراق ١٩ هەزار مێگاوات
کورتهێنانى لە بەرهەمهێنانى کارەبادا هەیە، بەو پێیەى پێویستى بە ٥٠ هەزار مێگاوات
کارەبا هەیە بۆ ئەوەى کارەباى ٢٤ کاتژمێرى بۆ هاوڵاتیان دابین بکات.
پێشتر وەزارەتى کارەباى عێراق بڵاوى کردەوە کە ئێستا ٢٩
هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنن و هەوڵدەدەن لە رێگەى وزەى خۆرەوە بەشێک لە پێویستى
کارەبا دابین بکەن و دووربکەنەوە لە وزەى گاز بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا.