سەردێڕ:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: لە نزیکەوە چاودێری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی هەرێم دەکەین

AM:09:51:10/10/2024

2576 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە نزیکەوە چاودێری بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.


ماتیۆ میللەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانووسیدا رایگەیاند، پشتگیری هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەر و شەفاف دەکەن لە هەرێمی کوردستان، وتیشی، لە نزیکەوە چاودێری پڕۆسەکە دەکەن لە رۆژی دەنگدان.

دوێنێش جێگری نوێی کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێم رایگەیاند، ٢٠ی ئۆکتۆبەر کاتێکی باشە تا هاوڵاتیانی هەرێم بە وریاییەوە بڕیار لەبارەی پەرلەمانی کوردستان بدەن.

بڕیارە لە ٢٠ی ئەم مانگەدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و پێشتریش، کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێم رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیانی هەرێم دەکەن لە ماوەی هەڵبژاردندا ئاشنای پێشینە و بەرنامەی کاری لایەنەکان ببن و لەکاتی دەنگداندا باشترین بڕیار بۆ خۆیان و خێزانەکانیان بدەن.













گەلەری