دوای ئەوەی سەنتەری زریانی نیشتمانیی ئەمریکا هۆشداری لە هاتنی زریانێکی دیکە دا کە بە "زریانی سەدە" ناسراوە و لە زریانی هێلین بەهێزترە، ماڵپەڕی فۆکس وێزەر رایگەیاند، زریانەکە ئەمشەو دەگاتە کاناراوەکانی ساراسۆتا لە فلۆریدا.
ماڵپەڕی فۆکس وێزەر بڵاوی کردووەتەوە، ئەمشەو رزیانێكی بەهێز کە بە زریانی سەدە ناسراوە دەگاتە فلۆریدا و چاوەڕی دەکرێت زیانی زۆری هەبێت.
ماڵپەڕەکە باسی لەوەش کردووە، زریانەکە بایەکی توندی هەیە و ئەگەری گەردەلوول
و لافاو و زیانێکی کارەساتباری هەیە، بەتایبەتی بەدرێژایی کەناری کەنداو ناوەڕاستی
فلۆریدا.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی سەنتەری زریانی نیشتمانیی ئەمریکا، پێشبینی
دەکرێت لە کاتی زریانەکەدا خێرایی با بگاتە زیاتر لە ٣٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا،
ئاستی ئاو بۆ زیاتر لە چوار مەتر بەرز ببێتەوە، زریانەکەش لە سەرەتادا دەگاتە شاری
تامپا، کە ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاترە لە سێ ملیۆن کەس و دەبێتە مەترسی بۆ سەر
ژیانی سەرجەمیان.
ئەوەش خراوەتە روو، زریانەکە دەبێتە
بەهێزترین زریانی ١٠٠ ساڵی رابردوو لە ناوچەکەدا، پێشبینی دەکەن ماوەی رۆژێک
بەردەوام بێت و رۆژئاوا و ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ویلایەتی فلۆریدا بگرێتەوە.
لە ئێستادا دەسەڵاتدارانی ویلایەتەکە
هاوڵاتیانیان ئاگادار کردووەتەوە کە خۆیان بۆ کاتی گەیشتنی زریانەکە ئامادە بکەن و
ئەو ناوچانە بەجێ بهێڵن کە لەسەر رێڕەوی زریانەکەن، چەندین پەناگەی گەورەش لە
سەرتاسەری ویلایەتەکەدا بۆ ئەو کەسانە ئامادە کراون کە ماڵەکانیان بەجێ دەهێڵن، تا
خۆیان لە زیانەکانی زریانەکە بپارێزن.
زریانەکان چۆن دروست دەبن؟
له ئه‌نجامی تێپه‌ڕبوونی ته‌وژمی هه‌وای
سارد به‌سه‌ر زه‌ریا گه‌رمه‌كاندا زریان دروست ده‌بێت،دوای ئه‌وه‌ی هه‌وا
سارده‌كه كه‌مێك گه‌رمی له زه‌ریاوه وه‌رده‌گرێت، به‌ره‌و ئاسمان به‌رز ده‌بێته‌وه
و ناوچه‌یه‌كی په‌ستانی هه‌وای نزم به دوای خۆیدا دروست دەکات، پاشان په‌ستانی هه‌وای
به‌رزی ده‌ورووبه‌ری ئه‌م ناوچه‌یه به خێرایی دێت به‌ره‌و ناوچه په‌ستان نزمه‌كه،بەو‌جۆرەش
ته‌وژمی هه‌وا سارده‌كه له ناوچه‌یه‌كی په‌ستان نزمه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی په‌ستان
نزمی تر ده‌چێت و ده‌ست ده‌كات به سوڕانه‌وه له نێوان ئه‌و ناوچانه‌دا.