سەردێڕ:

راپەڕین؛ سەدان پرۆژەی تەواونەکراو هەن کەچی دەسەڵاتداران لە بانگەشەدا بەڵێنی پرۆژەی نوێ دەدەن

PM:11:18:09/10/2024

1168 جار خوێندراوەتەوە

لە سنوری ئیدارەی راپەرین زیاتر کە ١٠٠ پڕۆژە هەن کە دوای خەرج کردنی سەدان ملیار دینار تیایاندا بە تەواو نەکراون جێهێلدراون، لە ئیستاشدا لەبری تەواو کردنیان بەرپرسان بەردەوام بەردی بناغەی پڕۆژەی تر دادەنین.


لە سنوری ئیدارەی راپەرین زیاتر کە ١٠٠ پڕۆژەی تەواونەکراو هەن و بەرپرسانی پارتی و یەکێتیش لەبری تەواوکردنیان بەردی بناغەی پرۆژەی نوێ دادەنێن و هاوڵاتیانی راپەڕین دەڵێن، دەسەڵاتداران تەنها بەردی بناغەی پرۆژە دادەنێن و دواتر پرۆژەکەیان لەبیردەچێتەوە.

رێگای نیوان دوکان بۆ رانیە زیاتر لە ١٠ ساڵە بەردی بناغەی دانراوەو رێگای قەلادزی بۆ ڕانیەش زیاتر لە ١٢ ساڵە بەردی بناغەی دانراوە و پردی دەروازەی قەلادزێ زیاتر لە ١٠ ساڵە بەردی بناغەی دانراوە و تا ئێستا تەواو نەکراون،

هاوکات، پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی ڕانیە نزیکەی ١٣ ساڵە بەردی بناغەی دانراوە، نەخۆشخانە ٢٩١ تەختیەکەی رانیە زیاد لە ١٠ ساڵە جێهێڵدراوە، ئەمانە و دەیان پرۆژەی تر لە سنوری ئیدارەی راپەرین هەن دوای خەرج کردنی سەدان ملیار دینار تیایاندا بە تەواو نەکراوی جێهێڵدراون.

هاوڵاتیانی دەڤەرەکە باس لەوە دەکەن، پارتی و یەکێتی نایانەوێت خزمەتی ناوچەکە بکەنە ئەگەر نا چەندان ساڵە بەردی بناغەی ئەو پرۆژە گرنگانە دانراون بەڵام هێشتا تەواو نەکراون.

هەریەکیک لەو پڕۆژە تەواو نەکراوانەی سنوری ئیدارەی راپەڕین بە ئامادە بوونی بەرپرسانی یەکێتی و پارتی بە مەڕاسیم و ئامادەکاری یەکی زۆرەوە بەردی بناغەیان بۆ دانراون کە زۆربەیان لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بوون و دوای کۆتایی هەڵبژاردن بە تەواو نە کراوی جێهێڵدراون.













گەلەری