وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، قەرزی بچوک دەدەنە ئەو کرێکارانەی ناویان لە وەزارەتەکە تۆمار کردووە و ٦٤ هەزار کرێکاریش داواکارییان بۆ قەرزەکە پێشکەش کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، هودا سەجاد جێگری وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکە لە پرۆسەی پەسەنکردنی یاسای خانەنشینی و ئاسایشی کرێکاراندایە و قەرزیش دەدات بەو کرێکارانەی خۆیان لە وەزارەت تۆمار کردووە.
ئەوەشی خستە روو، ٦٤
هەزار کرێکار داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ وەرگرتنی قەرزی بچووک و بە بەهای ٢٠ بۆ
٥٠ ملیۆن دینار قەرزیان پێ دەدەرێت.
باسی لەوەش کرد، جگە لە
کرێکاران زیاتر لە دوو ملیۆن کەس سودمەند بوون لە چاودێری کۆمەڵاتی کە وەزارەتەکە
دابەشی دەکات و کاری لەپێشینەیان دابینردنی ژیانێکی شایستەیە بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی
کۆمەڵگە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی
داگیرکردنی باڵەخانەکانی بانکەکانی رەشید و رافیدەین لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە
نەک تەنها کرێکاران بەڵکو فەرمانبەران و مامۆستایان و سەرجەم چین و توێژەکانی
هەرێم لەم جۆرە قەرزانە بێ بەشن.