AM:10:10:09/10/2024
1308 جار خوێندراوەتەوە
بە گوێرەی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، ئەمڕۆ فرۆشتنی نەوتی سپی لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی دەست پێدەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سنووری مەڵبەندی یەکی سەنتەری شاری سلێمانی، نەوت بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت.
ئاماژە بەوەش
کراوە، هەر بەرمیلێک نەوت بە ١٠٤ هەزار دینار بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت، هاوڵاتیانیش
باس لەوە دەکەن، ئەوەی حکومەتی کاربەڕێکەر دەیکات فرۆشتنی نەوتە نەک دابەشکردن، بەوپێیەی
نرخی ئەو نەوتەی حکومەتی کاربەڕێکەر پێیان دەفرۆشێت، جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ بازاڕدا
نییە.
مەڵبەندی یەكی
سلێمانی پێكهاتووە لە گەڕەکەکانی شەهیدانی ئازادی، ئازادی، عەلی كەمال، هەوارە بەرزە،
گۆیژەی تازە و تووی مەلیك.