هێزێکی چەکداری پارتی چوونە سەر بنکەی بانگەشەی نەوەی نوێ لە نزیک قەڵای هەولێر و رێگرییان لە نەوەی نوێ کرد بانگەشەی هەڵبژاردن بکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، هێزێکی چەکداری پارتی رێگری لە نەوەی نوێ کرد کە کەپرێک لە نزیک قەڵای هەولێر بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکە دابنێت.
هاوکات، ئەمە یەکەمین جار نییە پارتی بە شێوەیەکی نایاسایی رێگری لە
نەوەی نوێ دەکات کە بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجام بدات، لە سەرەتای ئەم مانگەدا و لە
دهۆک، هێزێکی چەکداری پارتی رێگرییان لەو ئۆتۆمبێلانە کرد کە بە شێوەیەکی
مەدەنیانە و لە رێگەی شاشەی زیرەکەوە بانگەشەیان بۆ نەوەی نوێ دەکرد.
لە سەرەتای دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنیشەوە، پارتی لە هەولێر و
دهۆک چەندین جار پۆستەر و بانگەشەکانی نەوەی نوێی دڕاندووە و سووتاندووە و
پێشێلکاری بەرامبەر تیمەکانی نەوەی نوێ ئەنجام داوە.