سەردێڕ:

کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: ٣٩٨ ئاوارە لە هەرێمەوە گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان

PM:03:21:08/10/2024

1004 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، نزیکەی ٤٠٠ ئاوارەی دیکە لە هەرێمەوە گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان.


وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ٣٩٨ ئاوارە لە کەمپەکانی کوردستانەوە گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان لە پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەوا و سەڵاحەدین.

لە ١٦ی مانگی رابردووشدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکرد، ٢٣٥ خێزانی ئاوارە لە کەمپەکانی هەرێمەوە گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان.

ئەوەشی خستە روو، بڕی چوار ملیۆن دینار وەک هاوکاری و هاندان دراوەتە ئەو خێزانانە و هەر خێزانێکیش بگەڕێتەوە ناوچەکەی خۆی ئەو هاوکارییەی پێ دەدرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی ١١ـی تەمموز، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم ئاوارەکانی نێو کەمپەکانی سنووری سلێمانی گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان و دواهەمین کەمپ لە ناوچەی عەربەت لە سنووری سلێمانی داخراوە و هیچ کەمپێک لەسنووری سلێمانی بوونی نەماوە، بەڵام هێشتا چەند کەمپێکی سنووری دهۆک و هەولێر ئاوارەیان تێدا نیشتەجێیە و کار بۆ گەڕانەوەی ئەو ئاوارانەش دەکرێت.













گەلەری