سەردێڕ:

راوێژکارێکی سودانی: ئامادەکردنی خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ دەستی پێکردووە

PM:02:39:08/10/2024

1112 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکارێکی سودانی رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە ئامادەکردنی خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ کردووە.


ئەمڕۆ سێشەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی ماددەی ٧٧/ دووەمی یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵی ژمارە ١٣ـی ساڵی ٢٠٢٣، وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە ئامادەکردنی خشتەی بودجەی ساڵی داهاتوو کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ماددەی ٧٧/ دووەمی یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵی ژمارە ١٣ـی ساڵی ٢٠٢٣ باس لەوە دەکات کە پێویستە حکومەت پێش کۆتاییهاتنی ساڵی دارایی پێشوو، خشتەی بودجەی ساڵی نوێ ئامادە بکات و رەوانەی پەرلەمانی بکات بۆ پەسەندکردنی.

باسی لەوەش کرد، وەزارەتی دارایی بەپێی ئەو میکانیزمە دەستوورییانەی کە لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥ پەسەند کراون، خشتەی بودجەی ساڵی نوێ ئامادە دەکات.

ئەوەشی خستە روو، حکومەت بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی پڕۆژە گەورەکانی ئاوەدانکردنەوە بۆ بەردەوامی رێژەی گەشەکردن لە داهاتی نانەوتی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵ پەرلەمانی عێراق دەنگی دا لەسەر خشتەکانی یاسای بودجە و بڕیاریدا بە پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٤.













گەلەری