وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا زیاتر لە هەزار و ٨٠٠ گەشت لەلایەن زیاتر لە ٣٠٨ هەزار گەشتیارەوە لەسەر هێڵی ئاسمانیی عێراق ئەنجام دراون.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە مانگی ئەیلولی رابردوودا ژمارەی ئەو گەشتانەی کە لەسەر هێڵی ئاسمانیی عێراق ئەنجام دراون لەگەڵ ژمارەی ئەو گەشتیارانەی کە هێڵەکەیان بەکارهێناوە بۆ گەشتەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، لەو مانگەدا زیاتر لە هەزار و ٨٠٠ گەشت لەسەر هێڵی
ئاسمانیی عێراق لەلایەن ٣٠٨ هەزار و ٣١ گەشتیار ئەنجام دراون.
باس لەوەش کراوە، هۆکاری بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی ئەو هێڵە بۆ
ئەنجامدانی گەشت دەگەڕێتەوە بۆ سەرکەوتنی پلانەکانی کۆمپانیای گواستنەوەی
نیشتیمانی و دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ گەشتیاران.
ئەوەش خراوەتە روو، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بەردەوام دەبێت لە هەنگاونان
بۆ پەرەپێدانی هاتوچۆی ئاسمانی و دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ گەشیاران.