سەردێڕ:

عێراق ٥٢ شاری نیشتەجێبوون بە شێوازی پێشکەوتوو دروست دەکات

PM:12:19:08/10/2024

1456 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی عێراق کار دەکات بۆ دروستکردنی ٥٢ شاری نیشتەجێبوون و ٢٠٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بە شێوازی پێشکەوتوو و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ و گۆڕانکاری دیجیتاڵی.


حەمد عبەدولحەمید نوێنەری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی نیشتەجێکردنی عێراق لە کۆڕبەندی وەبەرهێنانی خانووبەرە رایگەیاند، بەرنامەی حکومەت گرنگییەکی زۆر دەدات بە کەرتی نیشتەجێبوون و لە ئێستادا بەردەوامن لە دامەزراندنی ٥٢ شاری نیشتەجێبوون کە تایبەتمەندییان ئەوەیە پێشکەوتووبن.

هاوکات، لە کۆڕبەندەکەدا حەسەن خەتیب راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دیجیتاڵی رایگەیاند، لە ئێستادا عێراق کار دەکات بۆ دروستکردنی ٢٠٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو.

لای خۆشیەوە، عەلی عەتار سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی بەغدا باسی لەوە کرد، زۆرێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون پشت دەبەستن بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و گۆڕانکاری دیجیتاڵی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاندبوو، تاوەکو ساڵی ٢٠٣٠ کۆتایی بە قەیرانی نیشتەجێبوون لە عێراق دەهێنن.













گەلەری