سەردێڕ:

حکومەتی کاربەڕێکەر دەستی بەسەر هاوکاری هاوپەیماناندا گرتووە و بەسەر دوو فەوجدا دابەشی ناکات

AM:09:20:08/10/2024

8740 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی بڕیارە ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بکرێت، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر دەستی بەسەر هاوکارییەکانی لیوای ٩ـی هاوبەش و فەوجی یەک لە لیوای یەکدا گرتووە و دابەشی ناکات.


مانگانە ئەمریکا بڕێک پارەی بۆ هاوکاریکردنی ئەو هێزانە تەرخانکردووە کە لە رووبەڕووبوونەوەی هێزە چەکدارەکاندا بەشدارن، لەوانە پێشمەرگە و مانگانە لەکاتی خۆیدا بۆیان دەنێرێت، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر بەسەریاندا دابەش ناکات.

ئەمریکا لە چوارچێوەی هاوپەیماناندا مانگانە ١٥ ملیۆن دۆلار دەداتە هێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام بەردەوام حکومەتی کاربەڕیکەر دابەشکردنی دوادەخات یاخود هەر دابەشی ناکات.

جگە لەوەش بەهۆی سیاسەتی هەڵەی پارتی و یەکێتی و رێکنەخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەوە هاوکارییەکان لە ٢٠ ملیۆنەوە بۆ ١٥ ملیۆن کەمکرانەوە.













گەلەری