سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

PM:06:09:07/10/2024

1836 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتییان دەكەن، سەردانی بنکە تەندروستییەکان و نەخۆشخانەکان بكەن بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پەستانی خوێن و شەکرە.


ئەمڕۆ دووشەممە، ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستیی عێراق لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوە كرد، وەزارەتەكەیان دەستی كردوە بە پڕۆژەیەكی نیشیمانی بۆ دەستنیشانکردنی تووشبوون بە پەستانی خوێن و شەكرە لە رێگەی پشکنینی هاووڵاتیان لە بازاڕەكان و دامەزراوە حكومی و تایبەتەكان.

روونیشی کردەوە، تیمەکانی وەزارەت بەسەر بوارە جیاجیاکانی کۆمەڵایەتیدا دابەش کرابوون، ئەمەش رۆڵی وەزارەتی تەندروستی بەهێزتر دەکات لە رێکارەکانی خۆپارێزی.

ئاماژەی بەوەش كرد، داوای لە هاوڵاتیان دەكەن سەردانی بنکە تەندروستییە سەرەتاییەکان یان کلینیک و نەخۆشخانە تایبەتەکان بکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پەستانی خوێن و نەخۆشی شەکرە.

ئاماژەی بەوەش کرد، گرنگیدان بە لایەنی خۆپارێزی بەشێکی گرنگی كارنامەی وەزارەتی تەندروستییە.

لەبارەی پڕۆژەكەشەوە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، بە رێنمایی و سەرپەرشتی وەزیری تەندروستی، دەستیان بەو پڕۆژە كردوە.

وتیشی، لە ماوەی ١٠٠ رۆژی هەڵمەتەکەدا تیمە تەندروستییەکان پشکنینیان بۆ زیاتر لە ١٩٦ هەزار هاوڵاتی رەگەزی نێر و مێ ئەنجام داوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەنجامی پشکنینەکە دەرکەوتووە، زیاتر لە ١٧ هەزار هاوڵاتی تووشی بەرزی پەستانی خوێن بوون، بەڕێژەی ١١٪ی ئەو کەسانە تووشی پەستانی خوێن بوون و نەیانزانیوە کە پەستانی خوێنیان بەرزە".













گەلەری