سەردێڕ:

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی نۆ دابەشدەکرێت

PM:01:05:07/10/2024

10628 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، سبەینێ هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی نۆ بەسەر چەند لیوایەکدا دابەشدەکرێت.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، سبەینێ سێشەممە، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی هاوکاری هاوپەیمانان بەسەر چەند لیوایەکدا.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو شوێنانەی سبەی هاوکارییەکەیان بەسەردا دابەشدەکرێت، بریتین لە "لیوای ٢، لیوای ٥، لیوای ٦، ٧، لیوای ٨، لیوای ١٠ی پیادە فەوجی ١، لیوای ١١، لیوای ١٥، لیوای ١٧، بارەگای لیوای ٢١ی پیادە.

هەروەها هەریەک لە هێزی پشتیوانی یەک و دوو، فیرقەی پیادەی ١ و ٢.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگەکانی رابردوودا چەند یوایەک بەهۆی ئەوەی کە هاوکاری هاوپەیمانانیان بەسەردا دابەشناکرێت گردبوونەوە و باسیان لەوەدەکرد، حکومەت وەک پێدانی مووچەکانیان دوادەخات، دەستی بەسەر هاوکاری هاوپەیمانانیشدا گرتووە.

پێشتر هاوپەیمان چەندین کاروانى هاوکارى سەربازى و لۆجستییان پێشکەش بە پێشمەرگە کردووە و لەساڵى ٢٠١٧ـەشەوە مانگانە زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دۆلاریان وەک مووچە دەدا بەو لیوا هاوبەشانەى خراونەتە سەر وەزارەتى پێشمەرگە.

لە مانگی ٦ی ئەمساڵیشەوە، ئەو پارەیە کرا بە هاوکاری دارایی و مووچەکانیان چووەوە سەر بەغدا، بەڵام ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەر نە هاوکارییەکەی هاوپەیمانانیان بەسەر بەشێکیاندا دابەشدەکات و نەخۆشی مووچەیان پێدەدات، جگە لەوەی بەشێکی زۆری ئەو پێشمەرگانە دەوامیان دوور لە شار و شوێنی نیشتەجێبوونیانە.
هێرش قادر- هەولێر













گەلەری