PM:12:17:07/10/2024
2652 جار خوێندراوەتەوە
ماوەی چەند رۆژێکە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و لە ئێستاشدا لە خانەی ١٥٤ هەزار و ١٥٥ هەزار دیناردا مەمەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەگەر چی نرخی دۆلار لە بەرزیدایە، بەڵام بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا نرخەکەی ٨٠٠ دینار دابەزیوە.
بۆ ئەمڕۆ بانکی
ناوەندیی عێراق، ٢٦٠ ملیۆن و ٥٤٧ هەزار و ٩١٠ دۆلاری بە نرخی فەرمی بە بانک و
بازرگانەکان فرۆشتووە کە زیاتر لە حەوت ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و زیاتر لە ٢٤٣
ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.
دوای هێرشەکانی
ئەم دواییەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، گۆڕانکاری بەسەر نرخی دراو و نەوتدا هات و هەردووکیان
بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە.