PM:05:23:06/10/2024
11704 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، لە قەزای خەبات سەر بە هەولێر تانکیی بارهەڵگرێک تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەس بریندار بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، لە قەزای خەبات و لە کاتی کارکردن تێیدا، بارهەڵگرێک تەقیوەتەوە.
ئەوەشی خستە روو، بەهۆی رووداوەکەوە دوو کەس بریندار بوون و دوو کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
باسی لەوەش کرد، رووداوەکە بە جۆرێک بووە، بارهەڵگرەکە لەکاتی چاککردنەوە و لەحیمکردنیدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە چوار کەس کە لە چواردەوری بارهەڵگرەکە بوون بریندار بوون و دوانیان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە.
شارا ئازاد- هەولێر