سەردێڕ:

دارایی عێراق: وردبینیی لە لیستی مووچەی مانگی نۆی هێزە ئەمنییەکان کۆتایی هات

PM:03:01:06/10/2024

6592 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پڕۆسەی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی نۆی هێزە ئەمنییەکان کۆتایی هاتووە. دەشڵێت، "لە نزیکترین کاتدا تەواوکاریی مووچەی مانگی نۆ رەوانەی هەرێم دەکەین".


ئەمڕۆ یەکشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە نزیکترین کاتدا تەواوکاریی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە دەکرێت.

 

ئاماژەی بەوەش کرد، پڕۆسەی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی نۆی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم و سەرجەم وەزارەتەکان تەواو کراوە.

هاوکات، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، بە گوێرەی زانیارییەکان، پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا تەواوکاریی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە بکرێت.

گۆران عەبدوڵا- بەغدا


 













گەلەری