PM:12:29:06/10/2024
976 جار خوێندراوەتەوە
بەشێک لە دەرچووانى دانەمەزراوى زانکۆ و پەیمانگاکان لە سلێمانى گردبوونەوە و رایانگەیاند، حکومەتى کاربەڕێکەر پشتگوێى خستوون و داوا دەکەن دابمەزرێن و چیتر دەستى دەستیان پێنەکرێت.
ئەو دەرچووانە باسیان لەوە کرد، لە سایەی کەمتەرخەمی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ دامەزراندنیان بوونەتە توێژێکی دیکە لە مافخوراوەکانی هەرێم، کەمترین خزمەتیان پێشکەش کراوە.
ئەوەشیان خستە روو، ماوەی چەندین ساڵە خوێندنیان تەواو کردووە، بەڵام
تا ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەر هیچ هەوڵێکی جددی نەناوە بۆ دامەزراندنیان، لەکاتێکدا
ساڵانە چەندین فەرمانبەر و مامۆستا خانەنشین دەبن و دەکرێت بخرێنە شوێنی ئەوان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، نزیکەى ٧٠٠ هەزار دەرچووى زانکۆ و
پەیمانگاکان لە هەرێم هەن کە دانەمەزراون، چەندین جاری دیکەش خۆپیشاندانیان ئەنجام
داوە و ناڕەزایەتییەکانیان بە دەسەڵات گەیاندووە، بەڵام لەبەرامبەردا حکومەتی
کاربەڕێکەر جگە لە بەڵێنی بێکردار هیچ شتێکی دیکەی پێ نییە بۆیان.