سەردێڕ:

بە سوێند دانیان؛ پارتى و یەکێتى هەندێک لە لایەنگرانیان ناچار دەکەن دەنگیان پێبدەن

PM:11:57:05/10/2024

2064 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆى نەبوونى متمانەوە کە ئامادە نین دەنگیان پێبدەن، پارتى و یەکێتى سوێند بە هەندێک لە لایەنگرانیان دەخۆن، مامۆستایانی ئاینیش دەڵێن، هەر سوێندێک بە زۆر بخورێت ناکەوێت و داواش لە خەڵک دەکەن دەنگ نەدەن بە ستەمکار.


لەگەڵ بانگەشە و پێدانى بەڵێنى دووبارە بە هاوڵاتیان و بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی کەوتوونەتە سوێند و قورئان دانى بەشێک لە لایەنگرانیان بۆ ناچارکردنیان تا دەنگیان پێبدەن.

بەوتەى مامۆستایانی ئاینی، نەک ئەو سوێندە ناکەوێت بەڵکو دەنگدان بە دز و گەندەڵ دەبێتە هۆى گوناهبارى لاى ئەو کەسەى دەنگیان پێدەدات.

بەهۆى ئەو گرفتانەى ٣٣ ساڵە یەک دواى یەک بەرۆکى هاوڵاتیان دەگرن خەڵکى جارێکى دیکە نایانەوێت هەمان ئەو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی هەڵببژێرنەوە کە هۆکارى قەیران و زۆربوونى گەندەڵییەکانن، هەربۆیە بەهۆى لەدەستدانى متمانەیانەوە دەیانەوێت بە پارەى هاوڵاتیان خۆیان و بەسوێنددانیان دەنگى هاوڵاتیان بۆ خۆیان رابکێشنەوە.

یەکێتى و پارتى بەپارەى دزراوى هاوڵاتیان و بەکارهێنانى پیرۆزییەکان لە هەوڵدان هاوڵاتیان ناچار بکەن بۆ ئەوەى دەنگیان پێبدەن بەڵام بەڕاى هاوڵاتیان هیچ دەرفەتیک بۆ ئەو دوو حزبە نەماوە و هاوڵاتیان ئەم هەڵبژاردنە سزایان دەدەن.













گەلەری