سەردێڕ:

بەشێک لە کاسبکارانی هەولێر: شوێنی کارەکانمان تێکدراوە و نزیکەی ٧٠٠ کاسبکار بێکار بوون

PM:04:00:05/10/2024

1788 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەک کاسبکار لە هەولێر گردبوونەوە و باس لەوەدەکەن، بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک لەناکاو لە میدیاوە زانیویانە شوێنی کارەکانیان دەکرێت بە پڕۆژە و لە ئێستاشدا کارەبا و خزمەتگوزارییەکانی دیکەیان لێبڕیون.


ئەو کاسبکارانە باس لەوە دەکەن، ئەوان نوێنەرایەتی سەدان کاسبکاری دیکە دەکەن، کە لەو شوێنەدا کاریان کردووە لەسەر شەقامی غەزالی و ژمارەیان نزیکەی ٧٠٠ کاسبکارە.

ئاماژە بەوەشدەکەن، لەناکاو لە میدیاکانەوە زانیویانە شوێنی کارەکەیان دەکرێتە پڕۆژە و پێشتر بەهیچ شێوەیەک حکومەتی کاربەڕێکەر ئاگاداری نەکردوونەتەوە.

دەشڵێن، لەئێستادا حکومەتی کاربەڕێکەر کارەبا و خزمەتگوزارییەکانی دیکەی لێبڕیون و دەیەوێت لەو رێگایەوە ناچاریان بکات شوێنی کارەکانیان چۆڵ بکەن.

ئاماژە بەوەشدەکەن، لەدوای ئەو بڕیارەوە ماوەی ساڵێک و حەوت مانگە چارەڕوانن وەڵامیان بدرێتەوە و دەست بە کارەکانیان بکەنەوە، بەڵام بێ وەڵامن و هیچ لایەنێک خۆی لە گرفتەکانیان تێناگەیەنێت.













گەلەری