سەردێڕ:

لە بەردەم بانکی هەڵەبجە یەکێتی بە زۆر دەیەوێت فۆڕمی هەژماری من بە خانەنشینان پڕ بکاتەوە

AM:09:22:05/10/2024

3920 جار خوێندراوەتەوە

بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەک، لەبەردەم بانکی هەڵەبجەدا یەکێتی دەیەوێت بە زۆر فۆڕمی هەژماری من بە خانەنشینان پڕ بکاتەوە، کەچی لە میدیاکانەوە و بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن خۆیان ناکۆک دەردەخەن و جەنگی ساردیان دەستپێکردووە.


بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئەمڕۆش هاوشێوەی دوێنێ، لە بەردەم بانکی هەڵەبجەدا بە خانەنشینان وتراوە دەبێت فۆڕمی هەژماری من پڕ بکەنەوە.

سەرەڕای ئەوەی بەشێکی ئەو خانەنشینانە دەڵێن فۆڕمەکەیان ناوێت، بەڵام بەو خانەنشینانەیان وتووە، ئەگەر فۆڕمەکە پڕ نەکەنەوە ئەوا مووچەکانتان پێنادرێت و مووچە وەرناگرن ئەگەر فۆڕمەکە بە دەستتانەوە نەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەکاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتیشدا سفاتی هەژماری من بە خانەنشینانیان وتبوو، ئەو فۆڕمە پڕ بکەنەوە، کاتێک خانەنشینان رەتیان کردبووەوە، سفاتەکە ویستبوویان ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە و پێیان وتبوون، ئەو فۆڕمە لە بەغداوە هاتووە و پەیوەندی بە هەژماری منەوە نییە.

یەکێتی و پارتی لە میدیاکانەوە و بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن خۆیان ناکۆک دەردەخەن و هەموو رابردوو و ئێستا هاوبەشەکانی یەکتر باسدەکەن و وەک هەڵمەتی بانگەشە بۆ دژ بەیەک بەکاریدەهێنن، لەکاتێکدا، هەر لە مێژووەوە تاوەکو ئێستا ئەو دوو حزبە دەسەڵاتدارەی هەرێم هاوبەشن لە بەتاڵانبردنی سەروەت و خێر و بێری ئەم خاکە و هەر پێکەوە بەشدارن لە بەڕێوەبردنی ئەم هەرێمە و سیاسەتی برسیکردنی هاوڵاتیان و دواخستنی مووچەکانیان.













گەلەری