کەڕوو دەتوانێت لە زۆرێک لە خۆراکەکانی ناو ساردکەرەوەکەتدا هەبێت، رەنگە یەکسەر هەستی پێ نەکەیت، ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی پێش چارەسەرکردنی دۆخەکە چەند خۆراکێک بخۆیت کە کەڕووی هەڵێناوە.
دکتۆر کریستین لی، پزیشکی پسپۆڕی گەدە و ریخۆڵە لە کلینیکی کلیڤلاند، بە ماڵپەڕی یو ئێس ئەی تودەی راگەیاندووە، رەنگە خواردنی کەڕوو دەستبەجێ تووشی نەخۆشیت نەکات، تا ئەوکاتەی بەرگری جەستە و کۆئەندامی هەرس بە باشی کاردەکات، خواردنی کەمێک کەڕوو هیچ نیشانەیەک دروست ناکات و نیشانەکانی دەرناکەوێت.
بەڵام ئەو بڕە
کەڕووانەی کە کەسێک دەیخوات لەوانەیە ببێتە هۆی کاردانەوە، چونکە خواردنی بڕێکی زۆر
لەو کەڕووانە دەتوانێت دووچاری سکچوونت بکات.
پزیشکەکە ئاماژەی
بەوەش کرد، نیشانەکانی وەک سکچوون بە نیشانەی ژەهراویبوون دانانرێن، بەڵکو میکانیزمی
جەستەیە بۆ بەرگریکردن لە خۆی، لە هەوڵێکدا بۆ رزگاربوون لەو توخمە نامۆیەی کە
تووشی بووە.
باسی لەوەش
کرد، ئەگەر بە هەڵە کەڕووت خوارد، باشترین شت کە دەتوانیت بیکەیت ئەوەیە کە جەستەت
شێدار بکەیتەوە بە خواردنەوەی ئاوی زیاتر.
دەشڵێت، بەڵام
ئەگەر کەڕوو دووبارە بخورێتەوە ئەوا رەنگە ببێتە هۆی هەوکردنی بەکتریا بە کاردانەوەی
جۆراوجۆر، بۆ نموونە خواردنی بەکتریای لیستریا دەبێتە هۆی هەوکردنی لیستریا کە دەبێتە
هۆی تا و لەرز و سکچوون و رشانەوە، لە حاڵەتە سەختترەکاندا، دەتوانێت کوشندە بێت.