رۆژنامەی گاردیان بڵاوی کردەوە، بەهۆی نقومبوونی کەشتییەک لە دەریاچەی کیڤو کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، ٧٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی، پارێزگاری پارێزگای کیڤۆ لە کۆنگۆ ڕایگەیاند، کەشتییەک کە ٢٧٨ کەسی هەڵگرتبوو، لە دەریاچەی شارەکەدا نقوم بووە و بەهۆیەوە ٨٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەشی خستە روو، چاوەڕێ دەکەن ژمارەی گیانلەدەستدان زۆر زیاتر بێت و
گەڕان بەدوای ئەو کەسانەدا بەردەوامە کە بێسەروشوێنن.
باسی لەوەش کرد، بەهۆی زۆری ژمارەی سەرنشینەکانەوە رەنگە بە تەواوی
سێ بۆ چوار رۆژیان بوێت تاوەکو زانیاری وردیان لەبارەی مان یان نەمانی
سەرنشینەکانەوە دەست دەکەوێت.
یەکێک لە رزگاربووانی رووداوەکە ئاماژەی بەوە کرد، کەشتییەکە بەهۆی
قەرەباڵغی دەریاچەکەوە نقوم بووە، چونکە بەهۆی نائارامی ناوچەوە هاوڵاتیان زیاتر
رێگەی ئاوی بۆ هاتوچۆ بەکاردەهێنن و رێگە وشکانییەکان سەلامەت نین.