سەردێڕ:

گووگڵ رکابەری چات جی بی تی دەکات

PM:03:02:04/10/2024

1668 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای خاوەنی چات جی بی تی رایگەیاند، بەهای کۆمپانیاکەیان گەشتووەتە ١٥٧ ملیار دۆلار و ٢٥٠ ملیۆن کەس هەفتانە چات جی پی تی بەکار دەهێنن، گووگڵ مۆدێلێکی نوێی زیرەکی دەستکرد پەرەپێدەدات کە ئامانجی ڕکابەری جات جی بی تی پڕۆژەکەش تیشک دەخاتە سەر باشترکردنی ئەدای زیرەکی دەستکرد لە ئەرکە ئاڵۆزەکانی پەیوەست بە بیرکاری و بەرنامەسازی.


بلومبێرگ بڵاویکردەوە کە چەندین تیمی گووگڵ لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا پێشکەوتنیان بەدەستهێناوە لە پەرەپێدانی "ئەپڵیکەیشنی بیرکردنەوەی زیرەکی دەستکرد" کە وەک چات جی بی تی کاردەکات.

ئەم ئەپڵیکەیشنە  بە بەکرهێنانی زیرەکی دەستکرد بیردەکاتەوە و چاوەڕوان دەکرێت وەڵامی باشتر کە چات جی بی تی بداتەوە. 

 

دوێنێ ئۆپن ئەی ئای رایگەیاند، باسی لەوەش کردووە، ٦.٦ ملیۆن دۆلاریان لە بەشداری هاوڵاتیان لە خزمەتگوزاری چات جی پی تی بەدەست هێناوە لە بەرەوپێشبردنی تواناکانی چات جی پی تێدا بەکار دەهێنن.

ئۆپن ئەی ئای لە ساڵی ٢٠٢٢ یەکەم وەشانی بەرنامەی زیرەکی دەستکردی بەناوی چات جی پی تی راگەیاند و دوای ئەویش گوگڵ و مایکرۆسۆف و مێتا دەستیان بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد کرد لە خزمەتگوزارییەکانیاندا .













گەلەری