سەردێڕ:

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ: سەرکۆنەى شەهیدکردنی گەنجەکەى هەولێر دەکەین

PM:01:29:04/10/2024

1708 جار خوێندراوەتەوە

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له ‌هه‌رێم سه‌ركۆنه‌ی كوشتنی گه‌نجێک لە گوندى کۆڕەکى هەولێر دەکات و دەڵێت، شەهیدکردنی ئەو گەنجە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.


ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، دوای بەدواداچونەکانیان ده‌ركه‌وتووە كه‌ ئەو گەنجەی دوێنێ لە گوندی کۆرەکی گەورە لە سنووری هەولێر شەهید کرا بە گولـلە هێزەکانی پارتی شەهیدکراوە.

باسی لەوەش کردووە، دوای گه‌یشتنى هێزێکى پارتى بۆ گوندى کۆڕەکى گەورە لە سنورى پارێزگاى هەولێر، گەنجێک به‌فیشه‌ك بریندار کراوە و دواتر لە نەخۆشخانە گیانى لەدەستداوە. 

دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ نیگەرانى خۆى لە رووداوەکە دەربڕیوە و رایگەیاندووە، به‌كارهێنانی چه‌ك و توندوتیژی ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و کوشتنى ئەو گەنجە بە فیشەک هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.

دەستەى مافى مرۆڤ دەشڵێت، پێویست بوو ‌ په‌نا ببرێته‌ به‌ر دادگا نه‌‌ك به‌كارهێنانی توندوتیژی.













گەلەری