سەردێڕ:

دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی و تیمی گۆیژە بپارێزە سەردانی نەوەی نوێیان کرد

PM:07:39:03/10/2024

1188 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی و تیمی گۆیژە بپارێزە، سەردانی نەوەی نوێیان کرد و رایانگەیاند، داواکارن نەوەی نوێ پاڵپشتیان بێت و کار بۆ پاراستنی سروشتی کوردستان بکەن. لای خۆشیەوە فراکسیۆنی نەوەی نوێ جەختی لەوە کردەوە، ئەگەر هاوڵاتیان ٢٠ـی ١٠ بچن بۆ دەنگدان و نەوەی نوێ بکەن بە هێزی یەکەم، ئەو کۆمپانیایەی گۆیژە تێک دەدات راپێچی زیندان دەکەن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی و تیمی گۆیژە بپارێزە، سەردانی نەوەی نوێیان کرد و باسیان لەوە کرد، داواکارن نەوەی نوێ پاڵپشتیان بێت بۆ پارێزگاریکردن لە سروشت و ژینگەی سلێمانی و کوردستان بەگشتی و رێگریکردن لە دەسترێژییکردنە سەر موڵکی گشتی.

لای خۆشییەوە، رێبوار ئەوڕەحمان وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ئەوەی خستە روو، ئەوان وەک نەوەی نوێ پشتیوانی تەواویان بۆ دەستەکە دەربڕیوە. دەشڵێت، ئەگەر هاوڵاتیان ٢٠ـی ١٠ بچن بۆ دەنگدان و نەوەی نوێ بکەن بە هێزی یەکەم، ئەو کۆمپانیایەی گۆیژە تێک دەدات راپێچی زیندان دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە کۆتایی مانگی پێنجی ئەمساڵەوە لەسەر فەرمانی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، یەکێتی دەستیکردووە بە بڕینی شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ لە چەند شوێنێکەوە بەمەبەستی دروستکردنی پڕۆژە، کارەکە ناڕەزایی خەڵکی و رۆشنبیران و چالاکوانانی لێکەوتەوە و داوایان کرد بەخێرایی ئەو کارە رابگرن.













گەلەری