PM:04:27:03/10/2024
1068 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی دەستەی گشتیی گومرگی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا داهاتی گومرگ یەک ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە. دەشڵێت، " لەپلانماندایە تا کۆتایی ئەمساڵ داهاتەکە بگەیەنینە دوو ترلیۆن دینار".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، حەسەن عەکیلی سەرۆکی دەستەی گشتیی گومرگی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، داهاتی گومرگ لە ساڵی رابردوودا بەڕێژەی ٢٨٪ بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ زیادی کردبوو و گەیشتبووە یەک ترلیۆن و ٣٣ ملیار دینار.
ئاماژەی بەوەش
کرد، بەپێی داتاکان، لە حەوت مانگی ئەمساڵدا داهاتی گومرگ گەیشتووەتە یەک ترلیۆن و
١٤٥ ملیار دینار.
باسی لەوەش
کرد، جێبەجێکردنی رێوشوێنی پەیوەست بە چاکسازیی گومرگی لە عێراقدا هۆکار بووە بۆ زیادبوونی
داهات لەمساڵدا. وتیشی، لە پلانیاندایە تا کۆتایی ئەمساڵ ئاستی داهات بگەیەننە دوو
ترلیۆن دینار.