PM:11:14:02/10/2024
1692 جار خوێندراوەتەوە
بەپێى سۆراغى ئێن ئاڕتى بەهۆى خەرجنەکردنی پارە بۆ تەندەرى ساڵى ٢٠٢٤ و تەواوى ئەو پارانەى تر بە کۆمپانیاى دابینکارى دەرمان بۆ نەخۆشخانەکان، کۆمپانیاکان ئامادەنین دەرمان بۆ نەخۆشخانەکان دابینبکەن، ئەوەش گرفتى بۆ ئەو نەخۆشانە دروست کردوە سەردانى نەخۆشخانەکان دەکەن.
لە چەند رۆژى رابردوو بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پشکی دەرمانی هەرێم لە بودجەی عێراقدا بڕی ٢٠٩ ملیار دیناری بۆ دیاریکراوە، کە ئەو بڕە دەرمانەی کە حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی دەنێرێت، دەرمانی چارەسەری شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دیکەش لەخۆدەگرێت بەلام بەرپرسانى هەرێم وەریناگرن ئەوەش بوەتە هۆى دروستبوونى کێشەى دەرمان لە نەخۆشخانەکان.
هاوکات
لەنەخۆشخانەى مناڵبونى سلیمانى سێ رۆژە پەتى
دورینەوەى نەشتەرگەرى منداڵبوون نەماوە و بە ناچارى بە نەخۆشەکان دەوترێت بچن لەدەرەوە بیکڕن، ئەمە بێجگە
لە نەمانى دەرمانى نەشتەرگەرى و چەندین چارەسەرى تر و نەخۆش و کەسوکاریان ناچارن
لە دەرەوەی نەخۆشخانەکان بیانکڕن.
یەکێک
لە نموونەکانی دۆخی سەختی نەخۆشانی هەرێم حاجى ئەختەرە کە ١٠ ساڵە سەردانى نەخۆشخانەى
هیوا دەکات بۆ وەرگرتنى چارەسەر و چەندین جار ناردوویانە لە دەرمانخانەکانی بازاڕ
دەرمانەکانى بکڕێت و ئەوەى زیاتر ئازارەکەی بەسوێتر کردووە، خانەنشینە و بە سێ
مانگ یەک مووچەى وەرگرتوە و تواناى کڕینى دەرمانی نییە، ئەمە تەنها چیرۆکی حاجی ئەختەر نییە، چیرۆکی
هەزاران نەخۆشی هەرێمە.
بەهۆی بێ باکی پارتی و یەکێتی لە وەرگرتنی ئەو
دەرمانەی لە بەغداوە بۆ هەرێم دێت نەخۆشانی هەرێم ناچارن بچنە نەخۆشخانە ناحکومییەکان
کە لەلایەن بەرپرسانی ئەو دوو حزبەوە خاوەندارێتی دەکرێن و نرخی ئەو نەخۆشخانانەش لە
بازاڕێکی ئازاددایە و حکومەتی کاربەڕێکەر کۆنترۆڵی ناکات.