سەردێڕ:

کەشناسی: خێرایی با کەمدەبێتەوە و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن

AM:10:42:02/10/2024

5372 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، خێرایی با کەمدەبێتەوە و پلەکانی گەرماش دادەبەزن.


کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان نیمچەهەور و لە هەندێک ناوچە پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەوادا، هەروەها ئەگەری کەمێک نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان. سبەینێ پێنجشەممەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما ١ بۆ ٢ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە و سبەیێ پلەکانی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبن.

لەبارەی خێرایی با'وە کەشناسی ئەوەی خستووەتەڕوو، خێرایی با کەمدەبێتەوە و ئەمڕۆ لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و سبەینێ کەمتر دەبێتەوە بۆ ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٣٣پلەى سیلیزى

سلێمانی : ٣٢پلەى سیلیزى

دهۆک : ٣٣ پلەى سیلیزى

کەرکوک : ٣٧ سیلیزى

هەڵەبجە : ٣٤ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ٣٨ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ٣٣ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ٢٤ پلەى سیلیزى

سۆران : ٣٣ پلەى سیلیزى













گەلەری