PM:05:24:30/09/2024
1540 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ١٠ گرێبەستیان لەگەڵ دەستەی پیشەسازی سەربازیدا واژۆکردووە و ئەمڕۆ یەکەم گوژمەی تایەی گولـلە نەبڕیان بەدەست گەیشتووە کە لە کارگەکانی عێراقدا بەرهەم هاتوون.
ئەمڕۆ دووشەممە، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم گوژمەی تایەی گولـلەنەبڕیان بەدەست گەیشتووە کە لە کارگەکانی عێراقدا بەرهەم هاتوون و دەدرێنە هێزەکانی پاراستنی ئەمنییەتی پارێزگاکان.
ئەوەشی خستە روو، ئەو تایانە پێش ئەوەی بدرێن بە سوپای عێراق
لەلایەن دەستەی پیشەسازی سەربازییەوە پشکنینی تەواویان بۆکراوە. دەشڵێت، عێراق
بەردەوم دەبێت لە بەرەوپێش بردنی کەرتی پیشەسازی سەربازی.
باسی لەوەش کرد، زیاتر لە ١٠ گرێبەست هەیە لەنێوان
وەزارەتی دەستەی پیشەسازی سەربازی و وەزارەتی ناوخۆدا هەیە بۆ پاڵپشتیکردنی توانای
سەربازی و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی وەزارەتی ناوخۆ.