سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

AM:08:30:30/09/2024

992 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئەو گرژیانەی لەماوەی رابردوودا لیبیای گرتەوە و ئێستاش رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە، ماوەی چەند رۆژێکە نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و لە ئێستاشدا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٦٨ دۆلار و ٤٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوشیوەی نەوتی برێنت نرخەکەی لە نزمیدا ماوەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا، لەنێوانیاندا هێرشەکانی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا، هەروەها هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە و لوبنان، هاوکات مەترسی پەرەسەندنی ئەم هێرشانە، کاریگەریی لەسەر وڵاتانی بەرهەمهێنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێدەهێڵێت و ئەوەش هۆکارێکە بۆ ناجێگیری نرخی نەوت.
لەلایەکی دیکەوە لە ماوەی رابردوودا، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رۆژانە بەرهەمهێنانی نەوتی بە بڕی پێنج ملیۆن و ٨٦ هەزار بەرمیل کەم کردەوە و ئەو کەمکردنەوەیە تاوەکو کانونی یەکەمی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، دواتر بەرهەمهێنانی ١٨٠ هەزار بەرمیل نەوت زیاد دەکەن
.














گەلەری