PM:02:13:29/09/2024
912 جار خوێندراوەتەوە
کارگێڕیی زانیاریی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا بە تێکڕا زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا هەناردەی ئەمریکا کراوە و هەناردەی نەوتی عێراقیش بۆ وڵاتەکە زیادی کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، کارگێڕیی زانیاریی وزەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، تێکڕای هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا پێنج ملیۆن و ٤٠١ هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە و بەراورد بە هەفتەی پێشووتر ٢٤٤ هەزار بەرمیل کەمی کردووە.
ئەوەش خراوەتە روو، لەو هەفتەیەدا عێراق بە تێکڕا ٢٦٥ هەزار بەرمیلی لە رۆژێکدا
هەناردەی ئەمریکا کردووە، لەکاتێکدا هەفتەی پێشووتر ١٥٥ هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە.
باس لەوەش کراوە، کەنەدا بە هەناردەکردنی نزیکەی چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە
لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین نەوتیان هەناردەی ئەمریکا کردووە، مەکسیک
لە پلەی دووەم و کۆڵۆمبیا لە پلەی سێیەم دێن.