AM:10:18:29/09/2024
1312 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لە نەمسا بەڕێوە دەچێت و پێشبینی دەکرێت پارتی ئازادی راستڕەوی توندڕەو سەرکەوتنێکی مێژووی بەدەست بهێنێت و بەسەر پارتی دەسەڵاتداری وڵاتەکەدا سەربکەوێت.
میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، کاتژمێر ٧ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی وڵاتەکە، بنکەکانی دەنگدان کرانەوە و دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانێکی نوێ لە نەمسا دەستی پێکرد، بڕیاریشە لەکاتژمێر ٥ـی ئێوارە بە کاتی وڵاتەکە سندوقەکانی دەنگدان دابخرێت و پڕۆسەی دەنگدان کۆتایی بێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، پارتی ئازادی راستڕەوی
توندڕەو بۆ یەکەم جارە لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی وڵاتەکەدا بەشداری بکات و لە چەندین
راپرسی پێش هەڵبژرادنەکاندا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، هەربۆیە لە ئەگەری بە دەستهێنانی
زۆرترین دەنگ و شکستپێهێنانی پارتی دەسەڵاتدار سەرکەوتنێکی مێژووی تۆمار دەکات.
ئەوەش خراوەتە روو، لە سایەی حکومڕانی پارتی
دەسەڵاتداری وڵاتەکە دۆخی ئابووری و پرسی کۆچبەران لە ئاستێکی خراپدایە، هەربۆیە
پارتی ئازادی راستڕەوی توندڕەو چاوی لەوەیە زۆرترین دەنگ لە هەڵبژاردنەکەدا بەدەست
بهێنێت و کارکردن لەسەر ئەو دوو پرسەش بە یەکێک لە ئەولەویەتەکانی دابنێت.