سەردێڕ:

بەهۆی گیانلەدەستدانی حەسەن نەسروڵاوە؛ ئەمڕۆ لە نۆ پارێزگای عێراق دەوام راگیراوە

AM:09:03:29/09/2024

2292 جار خوێندراوەتەوە

دوای هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان و کوژرانی حەسەن نەسروڵای ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان، نۆ پارێزگای عێراق دەوامی فەرمی راگرت.


لە راگەیەنراوێکدا پارێزگای نەجەف بڵاویکردەوە، وەک ماتەمینییەک بۆ گیانلەدەستدانی حەسەن نەسروڵا، دەوامی فەرمی لە سەرجەم پارێزگاکەدا بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە رادەگرن.

لەلایەکی دیکەوە، هەریەک لە پارێزگاکانی بابل، ئەنبار، میسان، دیوانیە، ومسەنا، دیالە، زیقار و کەربەلا بەهەمان شێوە دەوامی فەرمی ئەمڕۆ یەکشەممەیان راگرت.

هاوکات، دوێنێ نوسینگەی محەمد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سێ رۆژ ماتەمینی لە تەواوی عێرقدا راگەیاند.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، دوێنێ شەممە، سوپای ئیسڕائیل بڵاوی کردەوە، هێرشێکی گەورەیان کردووەتە سەر بارەگاى سەرەکى حزبوڵا لە باشورى شارى بەیروت و بەهۆیەوە حەسەن نەسروڵا ئەمیندارى گشتى حزبەکە کوژراوە لەگەڵ فەرماندەیەکی حزبوڵا کە بەرپرس بووە لە هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر ئیسڕائیل.

دواتریش حزبوڵای لوبنان لە راگەیەنراوێکدا کوژرانی حەسەن نەسروڵای ئەمینداری گشتیی حزبەکەیانی پشتڕاست کردەوە.













گەلەری