سەردێڕ:

عێراق: تا ٢٠٣٠ قەیرانی نیشتەجێبوون چارەسەر دەکەین

PM:10:34:28/09/2024

1292 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق رایگەیاند، پلانیان هەیە تاوەکو ساڵی ٢٠٣٠ کۆتایی بە قەیرانی نیشتەجێکردن بهێنن لە عێراق، لە رێگەی دروستکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوونەوە.


نەبیل سەفار وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە لێدوانێکى رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، لەکۆی ٤٩ پڕۆژەی نیشتەجێبوون کە لە چەند ساڵی رابردوودا دەستیان پێکردووە، پێنج پڕۆژەیان تەواو بووە.

باسی لەوەش کردووە، کۆی پڕۆژەکان ٢٢٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دابین دەکات و پلانەکانی حکومەتیش بە سێ قۆناغ ئەنجام دەدرێن.

ئەوەشی خستە روو، ١٥ پڕۆژەی نیشتەجێبوونی دیکە بە پلانی درێژخایەن دروست دەکەن کە ٧٥٠ تا یەک ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون دابین دەکات.













گەلەری