PM:08:47:28/09/2024
1348 جار خوێندراوەتەوە
پێشهاتە سیاسیی و ئەمنییەکان بەهای دۆلاری لە بەرزیدا هێشتووەتەوە، حکومەتی عێراقیش بۆ بەرزکردنەوەى بەهای دراوەکەی لە هەوڵی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەدایە کە لە دوو ساڵی رابردوودا داویەتی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار.
بازرگانانی دراو لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم باس لەوە دەکەن، بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ هەڵکشان و داکشانی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دەکەن، چونکە دواى دوو ساڵ لە رێکارەکانى حکومەتى عێراق و بانکى ناوەندى بۆ جێگیرکردنى دینارى عێراقى بەرامبەر بەهاى دۆلارى ئەمریکى، پێشهاتە سیاسى و ئەمنییەکان بەهاکەى ناهەوسەنگ کردووەتەوە.
لەئێستادا بەهاى
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لەسەروو ١٥١ هەزار دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت بەوەش حکومەتى عێراق
دەستى بە هەوڵەکان کردووە بۆ لابردنى سزاى سەر بەشێک لە بانکەکان.
شارەزایانى ئابوورىش پێشبینى ئەوە دەکەن، بەرزبوونەوەى دۆلار بەرامبەر دینار کاتی بێت و حکومەتى عێراق بتوانێت دراوەکە بەهێز بکات بە خستنەڕووى دۆلارى زیاتر.
لەئێستادا
حکومەتى عێراق دەیەوێت بە بەهێزکردنى دراوەکەى و جێبەجێکردنى بڕیارەکانى دوو ساڵى
رابردووى، بەهاى دینار بەرز بکاتەوە و رێگە لەوە بگرێت دراوەکەى هاوشێوەى بەشێک لە
دراوى وڵاتانى دراوسێ بەهاکەى لەدەست بدات.