سەردێڕ:

لێدوانی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەوە

PM:08:07:28/09/2024

53836 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەغدا ئەم هەفتەیە پارەی دیکە بۆ مووچە دەنێرێت و دەبێت هەرێمیش لە بەرامبەردا نیوەی داهاتی ناوخۆ رادەست بکات. وەزارەتی دارایی عێراقیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، " لەسەر کێشەی مووچە، شاندێک رەوانەی هەرێم دەکەینەوە".


ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیاریان داوە لەسەر کێشەی مووچە، شاندێک رەوانەی هەرێمی کوردستان بکەنەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی رێککەوتنەکان دەبوایە هەرێم نیوەی داهاتی ناوخۆی رادەست بکردایە، بەڵام تا ئێستا هەرێم بەپێی رێککەوتنەکان داهاتی رادەست نەکردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی کاربەڕێکەر ٧٥٥ ملیار دیناری بەغدای لەبەر دەستدایە، بەڵام ئامادە نییە بۆ مووچە دابەشی بکات.

بە گوێرەی زانیارییەکانیش، پارتی و یەکێتی رێککەوتوون کە داهاتی ناوخۆ بۆ تەواوکاری مووچە خەرج نەکەن و دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم زیاتر دوا بخەن.

بە وتەی حکومەتی کاربەڕێکەر داهاتی یەک مانگی ناوخۆ ٤٥٢ ملیار دینارە، بەو پێیەش لە هەشت مانگی رابردوودا، زیاتر لە سێ ترلیۆن و ٦٠٠ ملیار دیناری دەست کەوتووە بەڵام کەس نازانێت بۆ کوێ دەچێت، ئەوەش سەرەڕای داهاتی نەوتی قاچاخ، کە مانگانە بە زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت، بەڵام بۆ مووچەی حەوت مانگی ئەمساڵ، حکومەتی کاربەڕێکەر هەر چاوەڕوانی هاتنی پارە بووە لە بەغداوە.













گەلەری