سەردێڕ:

سێ رۆژ ماتەمینی لە عێراق راگەیەنرا

PM:03:38:28/09/2024

3528 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی کوژرانی ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا، سەرۆک وەزیرانی عێراق سێ رۆژ ماتەمینی لە سەرانسەری عێراقدا راگەیاند.


نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، بەهۆی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا و چەند هاوکارێکی، سێ رۆژ ماتەمینی دەبێت لە سەرانسەری عێراقدا.

دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، ئەمڕۆ شەممە، حزبوڵای لوبنان لە راگەیەنراوێکدا کوژرانی حەسەن نەسروڵای ئەمینداری گشتیی حزبەکەیانی پشتڕاست کردەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، سوپای ئیسڕائیل بڵاوی کردەوە، هێرشێکی گەورەیان کردووەتە سەر بارەگاى سەرەکى حزبوڵا لە باشورى شارى بەیروت و بەهۆیەوە حەسەن نەسروڵا ئەمیندارى گشتى حزبەکە کوژراوە لەگەڵ فەرماندەیەکی حزبوڵا کە بەرپرس بووە لە هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر ئیسڕائیل.

هاوکات، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی لوبنان بەشێک لە وڵاتان گەشتی فرۆکەوانیان بۆ هەریەک لە لوبنان و ئیسرائیل راگرت.













گەلەری